نارنجی فڕین

ئەم کتێبە ساڵی ۲۰۱۲ لە لایەن بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ڕۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە لە سلێمانی چاپ بووە.

19966273585465595306.jpg

بۆ داگرتنی ئەم کتێبە لە ناونیشانەی خوارەوە کەڵک وەرگرە.

http://uplod.ir/9ekvqbyripb5/_____________________.doc.htm

خاتوون لەبەر دەلاقە چكۆڵەكە ڕاوەستاوە و چاوی لە كێوی (دووبرا كوژراو) بڕیوە. دوای چەندچركە ڕوانین دەگەڕێتەوە بۆلای وەجاخەكە، هەڵیدەكات و قابلەمەكەی دەنێتە سەر.

«با جارێ ئەو دووچڵە پیوازە بجنم، هەرباشە بەو بۆنەیەوە تۆزێ دەگریم. ناچارم لەبەر دڵی ئەو دوو كچە هەر خۆم بخۆمەوە. مەگین كاتێك بە تەنیام تۆزێ بگریم و كوڵی دڵم دامركێنم. جا ئەوە ژیانە؟ وەرە نەوێری بە ئاشكراش بگریی. سەد جار مەرگ خۆشترە لەو ژیانە.