ڕۆمانی باوکە سیرگی
باوکە سیرگی
نووسەر: لیۆن تۆلستۆی
وەرگێڕ:ئەمین گەردیگلانی

له ساڵانی چله‌کاندا ڕووداوێک له پترزبۆرگ قه‌وما که هه‌مووانی تووشی سه‌رسووڕمان کرد. پڕه‌نس کاساتسکی[1]، فه‌رمانده‌ری سواره‌کانی هه‌نگی زرێپۆشان، که لاوێکی جوان‌چاک بوو و هه‌مووان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون به زووترین کات ببێته ئاجوودانی تایبه‌تی تێزار نیکۆلای یه‌که‌م و ڕێگایه‌کی پڕشنگدار بگرێته به‌ر، مانگێک به‌ر له زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌که‌ی، که کچێکی زۆر جوان و شۆخ‌وشه‌نگ بوو و نه‌دیمه‌ی ژنی ئیمپراتۆر بوو و ئیمپراتۆرژن[2] زۆری خۆش‌ده‌ویست، به شێوه‌یه‌کی کت‌وپڕ، وازی له خزمه‌تی سه‌ربازی هێنا و پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌که‌ی پساند و مڵکێکی چکۆڵه‌ی هه‌بوو ئه‌ویشی دا به خوشکه‌که‌ی و چوو بۆ په‌رستگه و له‌وێ بوو به ڕاهیب. ئه‌م ڕووداوه بۆ که‌سانێک که له هۆکاری سه‌رداپۆشراوی ئه‌و بێ‌ئاگا بوون زۆر بێ‌مانای ده‌نواند، به‌ڵام بۆ پڕه‌نس ستیپان کاساتسکی خۆی هێنده کارێکی سروشتی بوو به خه‌یاڵیشیدا نه‌ده‌هات که جگه له‌وه چاره‌یه‌کی تری هه‌بێ.
نیشانی فەیسبووک