ته‌پڵی ئاور

ئه‌م په‌ڕتووکه له ساڵی 2005دا بڵاوکراوه‌ته‌وه

روونكردنه‌وه‌یه‌ك
ئیمڕۆ پێداویستیی ناسین و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی بیانی، یان به زاراوه په‌سندتره‌كه‌ی، ئه‌ده‌بی جیهانی له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی كه‌ره‌سه‌كانی پێوه‌ندی و باوبوونی تێكه‌لآوی كولتووری و كه‌وتنه سه‌ر زاری ده‌سته‌واژه‌ی گوندی جیهانی و گفتوگۆی شارستانییه‌ته‌كان ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زێتر ده‌بێته ئه‌سڵێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر و نیازێكی ده‌ستاو به‌جێی ئه‌ده‌بیاتی گه‌لان.
داهێنانی ئه‌ده‌بی خۆماڵی، جیا له خه‌سڵه‌تی پێوه‌ندیی نێوان ده‌قی ئه‌ده‌بیات، به بێ‌شاره‌زا بوون له ئه‌ده‌بی بیانی ئه‌گه‌ر كارێكی نامومكینیش نه‌بێت لانی كه‌م هه‌وڵێكی نه‌زۆك و ناسه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و كه‌ڵكی داهێنانی له‌م ده‌سته كه له پاشه‌كه‌وت و ده‌سكه‌وتی ئه‌ده‌بی جیهانی بێ‌به‌ش و بێ‌به‌ری بێت كه‌م مه‌ودا و كورت خایه‌نه. له‌بۆیه ئه‌ده‌بی كوردی كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا و به تایبه‌تی پاش ڕاپه‌ڕینی مه‌زنی كوردستانی باشوور، پشووی هاته‌وه سه‌رخۆ و ڕێگای بۆ خۆش بوو كار بكات و سڵ نه‌كات، ده‌شێ ئاگای له‌م پێداویستییه گرینگه بێت و بۆ به‌جێ‌هێنانی ئه‌م ئه‌ركه ئه‌سته‌مه و پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه به‌رچاوه له سه‌ر ده‌ستی بزاڤی وه‌رگێڕان و خوێندنه‌وه و ناسین و پیداچوونه‌وه‌ی شوێنه‌واری ئه‌ده‌بی جیهانی ئه‌و خه‌ونه‌ی كه هه‌ر ئه‌ده‌بێكی خه‌مخۆری مرۆڤ به گشتی و خه‌ڵكانی كۆمه‌ڵگای خۆی به‌تایبه‌ت ده‌یبینێ وه‌دی بێنێ: خه‌ونی یه‌كگرتنه‌وه‌ی مرۆڤانی گۆی زه‌وی له سه‌ر ده‌ستی ئازادی و به‌رامبه‌ری و خۆشه‌ویستی و مرۆڤایه‌تی، ئه‌و خه‌ونه‌ی كه نالی سه‌دوپه‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ مرۆڤی ده‌ڤه‌ری خۆی و سه‌رله‌به‌ری جیهان ده‌یگێڕێته‌وه:
به‌عزه ئینسانێ هه‌یه خه‌م قووتییه/ من خه‌می خۆم و خه‌می عاله‌م ده‌خۆم
گه‌رچی ئه‌م بزاڤه وه‌رگێڕانه‌ی كه هه‌نووكه له كوردستاندا هه‌یه له ئاست و ئه‌ندازه‌ی دڵخوازدا نییه و مۆته‌كه‌ی زۆری و بۆری و شه‌وه‌ی نابه‌رپرسایه‌تی و جندۆكه‌ی نه‌زانی و نه‌زۆكی خۆیان لێ مات داوین و ده‌وره‌یان داوین و بۆسه‌یان بۆ ناوینه‌ته‌وه و ددانمان لێ چیڕ ده‌كه‌نه‌وه كه مه‌یدانی وه‌رگێڕانی كوردیمان لێ داگیر بكه‌ن، به‌لآم دیسان هه‌ندێ قه‌ڵه‌می دڵسۆز و ده‌سپاك و مێشك‌پڕ و چاوكراوه له ناوه‌ندی مه‌یدانه‌كه‌دا ماون و دنه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ده‌ن كه ماندوویی نه‌ناس بن و كاری پتر بكه‌ن و هه‌وڵی ئازایانه بده‌ن و كۆڵ نه‌ده‌ن و گۆڕه‌پانی خۆ تاقیكردنه‌وه چۆڵ نه‌كه‌ن.
وه‌رگێڕان ئیمڕۆ له حوكمی كاری دیپلۆماسی ئه‌ده‌بیاتی كوردی دایه و گه‌ر له ئه‌ركی به‌دیهێنانی ئه‌م پێوه‌ندییه كولتوورییه‌دا سه‌رنه‌كه‌وین نه جیهان له خه‌ون و خولیای ئه‌ده‌بیی خۆمان ده‌گه‌یه‌نین، نه خۆمان له ئاوات و ئاره‌زووی ئه‌ده‌بیی گه‌لانی دنیا تێده‌گه‌ین. جه‌وهه‌ری ئه‌ده‌ب و سروشتی داهێنانی ئه‌ده‌بی به چه‌شنێكه كه ده‌شێ ده‌ستاوده‌ست ولآتانی جیهان بگه‌ڕێ تا هه‌ر ده‌ڤه‌رێك و ده‌سكه‌وتی خۆی لێ‌هه‌ڵێنجێ. با شه‌رمی وه‌لآمی ئه‌م پرسیاره نه‌مانكوژێ كه ئێمه، گه‌لی كورد و ڕۆشنبیرانی كورد، تا چه‌نده له‌م جه‌وهه‌ره‌ی ئه‌ده‌ب گه‌یشتووین و به‌م چاوه‌وه له ئه‌ده‌ب ده‌ڕوانین. من به‌ش به حاڵی خۆم پێم وایه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی كولتووری كوردی چاوی به ده‌قی شانۆیی و شێعره‌كانی شكسپێر به زمانی كوردی هه‌ڵنه‌یات ده‌بێ هه‌میشه گومانیش له‌وه بكات كه نالی و خانی و مه‌وله‌وی و گۆران و شێركۆـ شی باش خوێندۆته‌وه و باشیان لێ تێگه‌یشتووه. خوێندنه‌وه‌ی نالی و شكسپێر پێكه‌وه به زمانی كوردی ئه‌و ساته پیرۆزه‌یه كه من به ئومێدی ئه‌و چركه‌ساته دڵ به ژیانی ئه‌ده‌بیم خۆش ده‌كه‌م و هه‌وڵی وه‌ده‌سهێنانی ده‌ده‌م.
كۆمه‌ڵه چیرۆكی «ته‌پڵی ئاور» كه به قه‌ڵه‌می وه‌رگێڕی كارامه و كوردی‌زان كاك «ئه‌مین گه‌ردیگلانی» وه‌رگێڕدراوه، هه‌وڵێكه له پێناوی ئه‌و باسوخواسانه‌ی هێنامانه ئاراوه و هیوادارم كه‌ڵێنێكی كتێبخانه‌ی كوردی پێ پڕ بێته‌وه.
عه‌بدولخالق یه‌عقووبی ـ بۆكان
پووشپه‌ڕی 1384 ـ جولای 2005
بۆ وه‌ررگرتني سه‌رجه‌مي ئه‌و كتێبه ئێره http://uplod.ir/vg6fb3tg8nmu/tepli_awr.pdf.htmبكه
نیشانی فەیسبووک