|
|
|
||||
|
هەگبەی بیروڕا
خوێنەری خۆشەویست تکایە هەر بیروڕایەکت هەیە لێرەدا بینووسە
+
نوشته شده در سه شنبه بیست و پنجم مرداد 1390ساعت 1:35 توسط
|
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
خۆم و عوودەکەم
بەم زووانە دێتە نێو بازاری نەرمامێری کوردییەوە بەرنامەیەکی کامپیۆتێرییە، بریتییە لەو شیعرە کوردییانەی کراون بە گۆرانی.
۶۰ شاعیر ۵۷ سەعات گۆرانی ۵۵۰ گۆرانی دەقی شێعرەکان ۱۰۰۰ لاپەڕە شیعر وێنەی شاعیران و گۆرانیبێژان
+
نوشته شده در پنجشنبه بیست و چهارم آذر 1390ساعت 22:50 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
*دێمەوە* بۆ زێدەکەم گەردیگلان
موژدە بێ کوردینە جێژنی ئەشق و هیوای ئێمە هات هات فریشتەی شادی دێوی ناحەزی نامۆ هەڵات دەستی پڕ هێزی شەماڵ گرتی قوڕووی دێوی ڕنوو تاکوو خنکاندی و قەتیسی کرد لە سینگی‌دا پشوو موژدە ئەی دڵ ساڵ ئەوا سەفحەی ڕەشی هەڵدایەوە وا هەناسەی با بەهاری بۆ زەوی هێنایەوە تیشکی چاوی خۆرەتاو و بۆی پشووی سروەی شەماڵ گەردن و گۆنای چیای پڕ کرد لە خەتت و وردەخاڵ ادامه مطلب
+
نوشته شده در یکشنبه بیست و دوم آبان 1390ساعت 0:27 توسط
|
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
مەرگی ئیڤان ئیلیچ
نووسەر: لیۆن تۆلستۆی وەرگێڕ:ئەمین گەردیگلانی
له دادگای گه‌وره‌ی شار کاتی پشوودانی که‌یسی دادگایی‌کردنی ملڤینسکی[1]، کاتێک ئه‌ندامانی دادگا و دادستان له نووسینگه‌ی کاری ئیڤان ئیگۆرۆڤیچ شه‌به‌ک[2] له ده‌وری یه‌ک کۆ بووبوونه‌وه، باس هاته‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی به‌ناوبانگی کراسۆڤسکی[3]. فیدۆر ڤاسیلی‌یه‌ڤیچ[4] له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه سوور بوو که ئیش‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و په‌روه‌نده‌یه له توانای ئه‌واندا نییه، به‌ڵام ئیڤان ئیگۆرۆڤیچ بیر‌و ڕای به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بوو. پیتێر ئیڤانۆڤیچ[5] که له سه‌ره‌تاوه خۆی له باسه‌که وه‌رنه‌دابوو، هه‌روا که بێده‌نگ دانیشتبوو چاوی له ڕۆژنامه‌یه‌ک ده‌کرد که تازه چاپ کرابوو، له‌ناکاو گوتی: «براده‌ران ئیڤان ئیلیچ کۆچی دواییی کرد.» «گوتت چی!» پیتر ئیڤانۆڤیچ وڵامی دایه‌وه: «وه‌رن خۆتان بیخوێننه‌وه.» ڕۆژنامه‌که که هێشتا جه‌وهه‌ره‌که‌ی شێ‌دار بوو دایه‌ده‌ست فیدۆر ڤاسیلی‌یه‌ڤیچ. له ڕۆژنامه‌که‌دا له نێو چوارچێوه‌یه‌کی ڕه‌شدا ئه‌م وشانه وه‌به‌رچاو ده‌که‌وت: «پراسکۆڤیا فێدۆرۆڤنا گۆلۆڤینا[6] به داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه کۆچی دواییی مێردی خۆشه‌ویستی خۆی ئیڤان‌ئیلیچ گۆلۆڤین[7]، یه‌کێ له ئه‌ندامانی دادگا، له ڕۆژی چواره‌می فیوریه‌ی 1882دا به ئاگاداریی خزمان و ئاشنایان ڕاده‌گه‌یێنێ. ڕێوڕه‌سمی ناشتن سه‌عات یه‌کی دوانیوه‌ڕۆی هه‌ینی به‌ڕێوه ده‌چێ.» ئیڤان هاوکاری دانیشتووانی کۆڕه‌که بوو و زۆریان خۆشده‌ویست. چه‌ند حه‌وتوو بوو نه‌خۆش بوو و گوتبوویان نه‌خۆشییه‌که‌ی ماریجه‌ی نایه. هه‌ڵبه‌ت پله‌ی ئیدارییه‌که‌ی پارێزرابوو، به‌ڵام وێده‌چوو دوای مه‌رگی ئه‌و ئالکسیڤ[8] جێگای بگرێته‌وه و فینیکۆڤ[9] یان شتابێل[10] ببنه جێگری ئالکسیڤ. بۆیه ئه‌و که‌سانه‌ی له کۆڕه‌که‌دا بوون هه‌رکام له زه‌ینی خۆیاندا بیریان له‌لای گۆڕان و چوونه‌سه‌ری پله و پایه‌کان بوو که له‌گه‌ڵ هه‌واڵی مه‌رگی ئیڤان وێده‌چوو به‌ر ئه‌وان بکه‌وێ. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ڕۆمانەکە ئێرە کلیک بکەن
[1] Melvinski [2] Ivan Egorovich shebek [3] Krasovski [4] Fedor Vasilievich [5] Peter Ivanovich [6] Praskovya Fedorovna Golovina [7] Ivan Ilych Golovin [8] Alexeev [9] Vinnikov [10] shtabel
+
نوشته شده در دوشنبه بیست و چهارم مرداد 1390ساعت 6:51 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
ئاغا و نۆکەر نووسەر: لیۆن تۆلستۆی وەرگێڕ:ئەمین گەردیگلانی یه‌كێك له ساڵانی ده‌یه‌ی حه‌فتا بوو، ڕۆژی دوای جێژنی زستانی، نیكۆلای قه‌دیسی كلێسه‌ی گونده‌كه ڕێوڕه‌سمێكی بۆ پیرۆز كردنی ئه‌و ڕۆژه وه‌ڕێخستبوو. ڤاسیلی ئاندرێ‌ڤیچ بێرخوونۆڤ[1] كه بازرگانێكی له ده‌سته‌ی دووهه‌م بوو، نه‌یده‌توانی گوێ له به‌شداری‌كردنی ئه‌و جێژنه بخه‌وێنێ و ده‌بوو له‌وێ ئاماده بێ. به‌تایبه‌ت چونكه به‌رپرسی كاروباری ناوه‌وه‌ی كلێسه بوو. به‌ڵام ده‌بوو له ماڵه‌كه‌ی خۆشی میوانداری له خزمان و دۆستانی بكات. هێشتا میوانه‌كانی به ته‌واوی نه‌ڕۆیشتبوون، خۆی ئاماده كرد كه خێرا بچێت بۆ لای مالیكی گونده‌كه‌ی نزیكیان و ئه‌و دارستانه‌ی لێ بكڕێ كه ماوه‌یه‌كی زۆر له سه‌ر قیمه‌ته‌كه‌ی یه‌ك نه‌ده‌كه‌وتن. ڤاسیلی ئاندرێ‌ڤیچ ده‌بوو زۆر به‌په‌له خۆی بگه‌یێنێته لای مالیكه‌كه و ده‌ترسا دارفرۆشه‌كانی شار له پێش ئه‌ودا بگه‌نێ و ئه‌و مامه‌ڵه پڕ قازانجه‌ی له كیس بچێ. مالیكی لاو بۆ ئه‌و دارستانه ده‌هه‌زار ڕۆبڵی قیمه‌ت دانابوو و نه‌ده‌هاته خوارێ، به‌ڵام ڤاسیلی ئاندرێ‌ڤیچ ده‌یویست به حه‌وت هه‌زار ڕۆبڵ لێی بكڕێ و له‌وه زیاتری پێ نه‌ده‌دا. ئه‌گه‌رچی ده‌یزانی ئه‌و دارستانه زۆر له‌وه زیاتر دێنێ. ڤاسیلی ئاندرێ‌ڤیچ به‌ته‌ما بوو مامه‌ڵه‌كه به نرخێكی زۆر له‌وه كه‌متر ببڕێته‌وه، چونكه لێڕه‌واره‌كه له شوێنێك هه‌ڵكه‌وتبوو كه خۆشی نیشته‌جێی ئه‌وێ بوو، له‌مێژ بوو له نێوان ئه‌و و دارفرۆشه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بڕیارێك درابوو كه هیچ بازرگانێكی تر مافی ئه‌وه‌ی نییه له‌و ناوچه‌یه‌ی كه ئه‌وی لێ نیشته‌جێیه مامه‌ڵه بكات و له‌گه‌ڵی بكه‌وێته ململانێ و بازاڕه‌كه‌ی لێ بشێوێنێ. به‌ڵام ڤاسیلی ئاندرێ‌ڤیچ ئاگادار كرابوو چه‌ند بازرگانێك دانیشتووی ناوه‌ندی پارێزگا ده‌یانهه‌وێ بچن ئه‌و دارستانه‌ی گۆریاشكینۆ[2] بكڕن، بڕیاری دابوو هه‌رچی زووتر خۆی بگه‌یێنێته لای مالیكه‌كه و مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كلایی بكاته‌وه. هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی ڕێوڕه‌سمی جێژن حه‌وسه‌د ڕۆبڵی له سندووقه‌كه‌ی ده‌رهێنا، پاره‌كانی به وردی بژارد و له جانتاكه‌ی نا و خۆی ئاماده كرد وه‌ڕێ‌بكه‌وێ.
+
نوشته شده در دوشنبه بیست و چهارم مرداد 1390ساعت 6:48 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
دیلی قەفقاز نووسەر: لیۆن تۆلستۆی وەرگێڕ:ئەمین گەردیگلانی
ئه‌فسه‌رێکی ده‌وڵه‌مه‌ند له قه‌فقاز خزمه‌تی ده‌کرد که ناوی ژیلین بوو. له کاتی خزمه‌ته‌که‌یدا ڕۆژێک نامه‌یه‌کی له لایه‌ن دایکه به‌ساڵاچووه‌که‌یه‌وه به ده‌ست گه‌یشت که ئه‌مه ناوه‌رۆکی نامه‌که بوو: «من پیر و که‌له‌لا بووم و له خودا ده‌پاڕێمه‌وه به‌ر له‌وه‌ی مه‌رگ به‌رۆکم پێ‌بگرێ ڕۆڵه خۆشه‌ویست و نازداره‌که‌م ببینم. کوڕه شیرینه‌که‌م! تکایه وه‌ره‌وه بۆلام با دیداره‌وئاخر نه‌بم و جارێکی‌تر چاوم پێت‌بکه‌وێت و خۆت به خاکم بسپێره. هیوادارم دوای ئه‌وه بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ر ئیش و خزمه‌ته‌که‌ت و درێژه‌ی پێ‌بده‌ی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من کچێکی شۆخوشه‌نگ و ژیر و ئاساییم بۆ دۆزیویه‌ته‌وه و دڵنیام به دڵت ده‌بێ و ژیانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پێک دێنی.» ژیلین دوای خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که خه‌یاڵ هه‌ڵیگرت و له دڵی خۆیدا گوتی: «به‌ڕاستی وایه، دایکم زۆر پیر بووه و ئه‌گه‌ر خۆم بگنخێنم و خه‌مساردی بنوێنم له‌وانه‌یه ئیتر چاوم پێی‌نه‌که‌وێته‌وه و دیداره‌وئاخر بم، که‌وایه وا باشه هه‌رچی زووتر وه‌ڕێ‌بکه‌وم و چاوم پێی‌بکه‌وێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر کچه‌که‌م که‌وته به‌ردڵ و زانیم ئافره‌تێکی وریا و باش و چاوکراوه‌یه زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌م و ژیانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پێک‌ده‌هێنم.» ژیلین دوای ئه‌وه‌ی به وردی بیری لێ‌کرده‌وه، چوو بۆ لای فه‌رمانده‌ری هه‌نگه‌که‌یان، مۆڵه‌تی لێ‌خواست و له کۆڕێکی میوانی‌دا که به چوار بتڵی گه‌وره ڤۆدکا ڕازابۆوه ماڵئاواییی له دۆستان و هاوقه‌تارانی کرد. له‌و کاته‌دا که ژیلین مۆڵه‌تی وه‌رگرت له قه‌فقاز شه‌ڕ بوو. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ڕۆمانەکە ئێرە کلیک بکەن
+
نوشته شده در دوشنبه بیست و چهارم مرداد 1390ساعت 6:46 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
باوکە سیرگی نووسەر: لیۆن تۆلستۆی وەرگێڕ:ئەمین گەردیگلانی
له ساڵانی چله‌کاندا ڕووداوێک له پترزبۆرگ قه‌وما که هه‌مووانی تووشی سه‌رسووڕمان کرد. پڕه‌نس کاساتسکی[1]، فه‌رمانده‌ری سواره‌کانی هه‌نگی زرێپۆشان، که لاوێکی جوان‌چاک بوو و هه‌مووان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون به زووترین کات ببێته ئاجوودانی تایبه‌تی تێزار نیکۆلای یه‌که‌م و ڕێگایه‌کی پڕشنگدار بگرێته به‌ر، مانگێک به‌ر له زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌که‌ی، که کچێکی زۆر جوان و شۆخوشه‌نگ بوو و نه‌دیمه‌ی ژنی ئیمپراتۆر بوو و ئیمپراتۆرژن[2] زۆری خۆشده‌ویست، به شێوه‌یه‌کی کت‌وپڕ، وازی له خزمه‌تی سه‌ربازی هێنا و پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌که‌ی پساند و مڵکێکی چکۆڵه‌ی هه‌بوو ئه‌ویشی دا به خوشکه‌که‌ی و چوو بۆ په‌رستگه و له‌وێ بوو به ڕاهیب. ئه‌م ڕووداوه بۆ که‌سانێک که له هۆکاری سه‌رداپۆشراوی ئه‌و بێ‌ئاگا بوون زۆر بێ‌مانای ده‌نواند، به‌ڵام بۆ پڕه‌نس ستیپان کاساتسکی خۆی هێنده کارێکی سروشتی بوو به خه‌یاڵیشیدا نه‌ده‌هات که جگه له‌وه چاره‌یه‌کی تری هه‌بێ.
+
نوشته شده در دوشنبه بیست و چهارم مرداد 1390ساعت 6:42 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
فەرهەنگی رێژگە
بۆ خوێندنەوەی ئەم فەرهەنگە ئێرە كلیك بكەن.
+
نوشته شده در یکشنبه بیست و سوم مرداد 1390ساعت 21:31 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
خولیای نووسین نوسینی؛ ڕه‌زا به‌راهه‌نی
وه‌رگێڕانی؛ ئه‌مین گه‌ردیگلانی
ئه‌م کتێبه له ساڵی 2008 دا له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی موکریانیه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه
![]()
ته‌نیا له كاتی نووسیندا ده‌خوڵقێ، نه پێشتر و نه دواتر، ته‌نیا له كاتی نووسیندا ده‌خوڵقێ. ده‌كرێ هه‌زاران ئه‌زموونت ببێ، ده‌كرێ هه‌زار گه‌لێڵه داڕێژی و تێكیده‌ی و سه‌رله‌نوێ دایڕێژیته‌وه، به‌لێم ده‌بێ بزانی كه نـووسـراوه ته‌نیا له كاتی نووسیندا ده‌خوڵقێ. نه پێشتر و نه دواتر. یانی له كاتی نووسیندا ئه‌زموون تووشی گۆڕان ده‌بێ. گه‌لێڵه له‌به‌ریه‌ك ده‌چێ، ئه‌و ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌ی كه به‌ر له نووسین له لات پیرۆز بوو، دزێو و بێڕه‌نگ و ته‌نانه‌ت له‌نێوچوو دێته به‌ر چاوت. ژیانێكت هه‌یه و قه‌ڵه‌مێك و هێندێ كاغه‌ز، ژیان هه‌ر ئه‌وه‌یه كه به هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه له سه‌ر كاغه‌ز وه گه‌ڕ ده‌كه‌وێ. ئه‌وه‌ی به‌ر له نووسین ژیاوه و ئه‌وه‌ی دوای نووسین دێته ژیانه‌وه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به‌و ژیانه‌وه نییه. پڕژ و بلێوه و وڕێنه‌یه‌كی پووچه و وه‌كوو ڕاواندن وایه. ته‌نیا ئه‌و ژیانه، ژیانه. كه به هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه دێته سه‌ر كاغه‌ز. ئه‌گه‌ر نووسین ئامانجێكی هه‌بێ، هه‌ر له‌و مه‌ودایه‌ی نێوان قه‌ڵه‌م و كاغه‌زدایه. ئه‌گه‌ر ئاواتێكی هه‌بێ، ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ گۆڕانكارییه‌ك له جیهاندا وه‌دی بێنێ، ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ سیستمێك له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێنێ و سیستمێكی تر له جێگای دانێ، هه‌ر له مه‌ودای نێوان قه‌ڵه‌م و كاغه‌زدا وه‌دیی دێنێ. بۆ وه‌رگرتني سه‌رجه‌مي ئه‌و كتێبه لێره كرته بكه
+
نوشته شده در شنبه بیست و دوم مرداد 1390ساعت 12:41 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
برایانی کارامازۆف
نوسینی؛ فیۆدۆر داستایێفسکی
وه‌رگێڕانی؛ ئه‌مین گه‌ردیگلانی
ئه‌م کتێبه له ساڵی 2008 دا له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی موکریانیه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه
كه‌ی ده‌كا شه‌رح و به‌یاناتی ڕمووزی ده‌ردی دڵ / ڕووڕه‌شی هه‌روه‌ك ده‌وات و دووزبانی وه‌ك قه‌ڵه‌م "نالی"
دۆستۆیۆڤسكی له 21ی سێپتامبری 1880 نامه‌یه‌ك بۆ شاعیر و ڕه‌خنه‌گری ئیسلاو، ئیوان ئاكساكۆف ده‌نووسێ و له‌و نامه‌یه‌دا ده‌ڵێ: "بڕوام پێ بكه زۆر سه‌رقاڵم و ته‌نانه‌ت فریای سه‌ر خوراندن ناكه‌وم. شه‌و و ڕۆژ خه‌ریكم و ده‌مهه‌وێ ڕۆمانی برایانی كارامازۆف ته‌واو كه‌م. سه‌رله‌به‌ری چیرۆكه‌كه له زه‌ینی خۆمدا دێنم و ده‌به‌م و هه‌ڵیده‌سه‌نگێنم. ئه‌و به‌رهه‌مه به لامه‌وه زۆر گرینگ و به‌نرخه، چونكه به‌شێكی زۆر گه‌وره له ڕۆحی خۆمم له‌وێدا گونجاندووه." منیش دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆمانه مه‌زن و فه‌لسه‌فی و ڕه‌وانناسی و كۆمه‌ڵناسییه و له سه‌ریه‌ك ژیانناسییه، بڕیارم دا وهریگێڕمهوه. دوای بیر كردنه‌وه و خۆ هه‌ڵكوشین و زۆره‌بانی له‌گه‌ڵ هه‌ست و توانایی خۆم، قۆڵم لێ هه‌ڵماڵی و ده‌ستم كرد به وه‌رگێڕانی. پێشتر وه‌رگێڕانه‌كه‌ی "ڕامینی موسته‌قیم"م خوێندبۆوه و به‌ڕاستی شوێنی له سه‌ر ڕۆح و هه‌ستم دانابوو. هه‌ر ئه‌و كاته له دڵی خۆمدا گوتم بریا وه‌رگێڕدرایه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و خوێنه‌ری كوردیش چێژی له‌و ڕۆمانه گرینگ و هونه‌راوییه وه‌رگرتایه. به‌ڵام ئه‌و كات به بیریشمدا نه‌ده‌هات خۆم وهریگێڕمهوه. چه‌ند ساڵ دواتر وه‌رگێڕانه‌كه‌ی "موشفیقی هه‌مه‌دانی"شم خوێندوه‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه خولیای ئه‌و ڕۆمانه بووم، به‌ڵام هه‌رچه‌ندی بیرم لێ ده‌كرده‌وه، نه‌مده‌زانی چۆن خۆ له قه‌ره‌ی ده‌م و وهریگێڕمهوه. بیرم ده‌كرده‌وه: ئه‌وه گریمان وه‌رم‌گێڕایه‌وه، چۆنی چاپ كه‌م؟ چاپی ڕۆمانێكی دووبه‌رگی و گه‌وره‌ی ئاوا كوا له توانایی مندایه و ده‌مزانی هیچ كه‌سێك و هیچ چاپخانه‌یه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌رجی ماڵییه‌كه‌ی وه‌ئه‌ستۆ ناگرێ. بۆیه له بڕیاره‌كه‌م پاشگه‌ز ده‌بوومه‌وه و دڵ‌سارد و هیوابڕاو، ناچار ده‌بوو ئه‌و تاسه و ئاواته له ناخی خۆمدا بنێژم. به‌ڵامم خوا ده‌رووی ڕووناكی بۆ كردمه‌وه و ترووسكه‌ی هیوا له باشووری كوردستانه‌وه به‌ره‌و ڕۆحم داڕژا و هیوابارانی كردم. ئاگادار كرام كه "ده‌زگای توێژینه‌وه و بڵاو كردنه‌وه‌ی موكوریانی" له هه‌ولێری دێرین، گرینگییه‌كی ته‌واو به‌و به‌رهه‌مانه ده‌دا و چاپی ده‌كا. بۆیه وه‌رگێڕانه‌كه‌ی "عینایه‌تی شه‌كیباپوور"یشم خوێنده‌وه، به‌ڵام ئه‌و زۆر شوێنی ڕۆمانه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌ڕتاوتبوو. پاشان وه‌رگێڕانه‌كه‌ی "ساڵح حوسێنی"م خوێنده‌وه و وه‌ك سه‌رچاوه‌ی وه‌رگێڕانه‌كه دامنا و پێم‌وایه له هه‌ر سێ وه‌رگێڕانه‌كه‌ی دیكه به‌هێزتر و ئه‌مانه‌تدارتره. هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی وتاره به‌ناوبانگه‌كه‌ی "سۆمه‌رێست موام" له سه‌ر برایانی كارامازۆف كه له كتێبی "سه‌باره‌ت به ڕۆمان و كورته چیرۆك"دایه زیاتری له‌گه‌ڵ دۆستۆیۆڤسكی و به‌رهه‌مه‌كانی ئاشنا كردم. شیاوی باسه هیچ كام له‌و چوار وه‌رگێڕانه بۆ سه‌ر زمانی فارسی له زمانی سه‌ره‌كی، واته ڕووسییه‌وه نه‌كراون و هه‌موویان له ئینگلیزییه‌وه وه‌ریان‌گێڕاوه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه شیرینی و جوانكاری و ورده‌كاریی دۆستۆیۆڤسكی هه‌روا به‌رچاوه، به‌ڵام دووریش نییه زۆر له جوانی و ورده‌كارییه‌كانی له قه‌ڵه‌م كه‌وتبێ. من بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌و شاكاره جیهانییه ئه‌گه‌رچی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی "ساڵح حوسێنی"م كرده بنه‌ما، به‌ڵام له زۆر شوێندا كه‌ڵكم له وه‌رگێڕانی "موشفیق هه‌مه‌دانی" و "ڕامینی موسته‌قیم"یش وه‌رگرتووه. هیوادارم توانیبێتم وه‌رگێڕێكی ئه‌مانه‌تدار بم و ئه‌گه‌ر چه‌وتی و لاڕێ بوونێكیش له كاره‌كه‌مدا بوو، خاوه‌ن‌ڕایان به گه‌وره‌یی خۆیان بمبوورن و هه‌ڵه و په‌ڵه‌م بۆ ڕاست بكه‌نه‌وه. له كۆتاییدا زۆر سپاسی بنه‌ماڵه‌ی شاسه‌نه‌م (محه‌مه‌دئه‌مین، ڕه‌حیم و مریه‌م) ده‌كه‌م كه بۆ پیتچنینی ئه‌م كتێبه هه‌وڵێكی زۆریان داوه. "وه‌رگێڕی كوردی"
بۆ وه‌ررگرتني سه‌رجه‌مي ئه‌و كتێبه لێره كرته بكه
+
نوشته شده در جمعه بیست و یکم مرداد 1390ساعت 12:35 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
جێگای به‌تاڵی سلووچ نوسینی؛ مه‌حموود ده‌وڵه‌ت ئابادی
وه‌رگێڕانی؛ ئه‌مین گه‌ردیگلانی
ئه‌م کتێبه له ساڵی 2006 دا له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی موکریانیه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه ![]() ده‌وڵه‌ت‌ئابادی خۆی ده‌ڵێ: ئێمه چیرۆكنووسانی ئێرانیی به‌ره‌ی دووهه‌م (1920-1970) هه‌موو له تاریكخانه‌ی سادقی هیدایه‌ته‌وه هاتووینه‌ته ده‌رێ. بزوورگی عه‌له‌وی، ده‌وڵه‌ت‌ئابادی، هووشه‌نگی گوڵشیری، ئه‌حمه‌دی مه‌حموود و... ئه‌و نووسه‌رانه‌ن كه پاش سادقی هیدایه‌ت هه‌ر كامه‌یان به شێوه‌یه‌ك، له ژێر كاریگه‌ری ئه‌ودان و هه‌ر كامێكیان لایه‌نێكی كاری چیرۆكی ئه‌ویان درێژه پێداوه. ده‌وڵه‌ت‌ئابادی لایه‌نی زمانی چیرۆكی گرتووه و به تێڕوانین و ئاوڕدانه‌وه له زمانی ده‌قه كۆنینه‌كانی ئێرانی وه‌ك "مێژویی به‌یهه‌قی" و زمانه شێعرییه‌كه‌ی "عه‌تتار" و خۆراسانی كۆن، توانیی ببێته خاوه‌نی زمانی تایبه‌ت و شێوازێكی گێڕانه‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆی له چیرۆك‌نووسیی فارسی‌دا. به وته‌ی زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گران و توێژه‌رانی چیرۆك، ده‌وڵه‌ت‌ئابادی باشترین نووسه‌ری ئێرانییه كه توانیویه‌تی ئه‌ده‌بی لادێیی بنووسێ. رۆمانی "ڕۆژگای به‌سه‌رچووی خه‌ڵكانی به‌ساڵداچوو" ئه‌گه‌رچی ڕۆمانێكی شارییه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه وه‌ك ڕۆمانی "كه‌لیده‌ر" و "جێگای به‌تاڵی سلووچ" له نێو دڵی جه‌ماوه‌ری خوێنده‌واردا جێ بكاته‌وه. پێكه‌وه ڕۆمانی "جێگای به‌تاڵی سلووچ" ده‌خوێنینه‌وه. به‌و هیوایه‌ی توانیبێتم ئه‌مانه‌تداریم تێدا كردبێت و كورداندبێتم. ئه‌م ڕۆمانه جگه له‌وه‌ی له‌باری تكنیكی و هونه‌ری ڕۆمان‌نووسییه‌وه زۆر به‌رزه، له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌ژارانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیشدا یه‌ك ده‌گرێته‌وه. زۆربه‌ی ئازاره‌كانی مرۆڤی له دڵی خۆیدا جێ كردۆته‌وه. هه‌ر بۆیه بڕیارم دا ئه‌م ڕۆمانه وه‌رگێڕمه‌وه. وه‌رگێڕ بۆ وه‌ررگرتني سه‌رجه‌مي ئه‌و كتێبه لێره كرته بكه
+
نوشته شده در پنجشنبه بیستم مرداد 1390ساعت 12:37 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
چرای ئەسرين
دەستم لەمل ڕێگەی غەریبی کرد و ڕۆیشتم خۆزگە و خەم و تەنیایی خۆمم برد و ڕۆیشتم
قرچەی دڵی خاکێکی توونی و خونچەیێکم بیست چۆخەی ڕەشی هەورم لەبەر دڵ کرد و ڕۆیشتم
دەنگێکی تەنیا لەوپەڕی ئاسۆ زریکاندی من ئەشق و ڕۆحم کردە ڕێگە و پرد و ڕۆیشتم
تەنیایی ئینسان، چاخی دووکەڵ، مردنی جوانی نامۆییی دڵ، بەو دەردە ڕۆحمی برد و ڕۆیشتم
شەوبا لە ڕووی دام شەونمی ئەستێرەیێکی سوور دەسنوێژی ئەشقم بەو دڵۆپەی شرد و ڕۆیشتم
تاریکی داباری ڕچەی هیوامی هەڵلووشی چاوم چرای ئەسرینی بۆم هەڵکرد و ڕۆیشتم
ژاکانی ئەشق و مردنی دەریا و ژیانم دی شێتانە ئەمنیش بۆیە ڕۆحم مرد و ڕۆیشتم.
+
نوشته شده در دوشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1390ساعت 1:33 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
***ڕووناكی***
تا دڵی ئێمە لە سایەی هونەرێ ڕووناكە شەوی ئاواتی هەموو خەملەبەرێ ڕووناكە
وەشەوارەی دەكەوێ چاوی زەمان زۆر بێ نوور تا ژیان پڕ لە شەوە و چەرمه سەرێ ڕووناكە
تاكوو باخی گوڵەهیوایە هەبێ و تینوو بێ چاوی ئەسرینی هەموو دەربەدەرێ ڕووناكە
بەسیە ڕەشبینی تەمی خەم لە دڵت دەرباوێ كانی فرمێسكی لە قوڕ دێتەدەرێ ڕووناكە
دەنكە بارانە لەنێو ڕۆحی رەشی هەورایە بۆخەمی پیرەزەوی دادەوەرێ ڕووناكە
خۆر كە بۆماچی زەوی دانەگەڕێ ناشلوێ ماچی ئەستێرە بكا هەر لەسەرێ ڕووناكە # # مانگی ڕووت جووتە لە بن دوو پەڵەهەوری ڕەشدا بە نیگای خۆری مە هەریەك لە بەری ڕووناكە
چاو لە من داگری چاوت بە گەشی هەڵدێنی تاكوو ئەستێرە مژۆڵی دەلەرێ ڕووناكە
+
نوشته شده در سه شنبه یازدهم آبان 1389ساعت 23:22 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
نارنجی فڕین (چیرۆ ک) خاتوون لەبەر دەلاقە چكۆڵەكە ڕاوەستاوە و چاوی لە كێوی (دووبرا كوژراو) بڕیوە. دوای چەندچركە ڕوانین دەگەڕێتەوە بۆلای وەجاخەكە، هەڵیدەكات و قابلەمەكەی دەنێتە سەر. «با جارێ ئەو دووچڵە پیوازە بجنم، هەرباشە بەو بۆنەیەوە تۆزێ دەگریم. ناچارم لەبەر دڵی ئەو دوو كچە هەر خۆم بخۆمەوە. مەگین كاتێك بە تەنیام تۆزێ بگریم و كوڵی دڵم دامركێنم. جا ئەوە ژیانە؟ وەرە نەوێری بە ئاشكراش بگریی. سەد جار مەرگ خۆشترە لەو ژیانە.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در دوشنبه بیست و ششم مهر 1389ساعت 23:52 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
* دەریا+ ئاسمان=چاوی... *
وەرزی گیانم بەسروەی نیونیگای تۆ ڕاچەنیوە بۆیە سەدان كانیی ئەوین لە نێو دڵما تۆقیوە
هەستم لەسەر كێش و هەوای زەردەخەنەی شێعراویت لەگەڵ شنەی تیشك و هاژەی باڵی (با) هەڵپەڕیوە
ئێستاش وێنەی ئەو نیگایەی لەسەر پاساری زەینم نیشتەوەم، هەر‌بەدیواری ڕۆحمدا هەڵواسیوە
كڕنۆش دەبەن بۆ زەریای چاوانی شینت مژۆڵت كاتێ سەیری دڵم دەكەی لەبەر پێت هەڵوەریوە
كە دیم ئەوین وەكوو ئاونگێ داوەری لەسەر گوڵ ڕۆحم بەپشت شووشەی ڕوونی نیگاوە بوو بەجیوە
ڕادەچڵەكێ گڕپژێنی هەستی كەسیرە كەوتووم بەو خورپەیەی بە ڕێی شنەی ڕووتا بۆلام فڕیوە
كێڵگەی ڕۆحم ڕاخستووە بۆ بارانی ئەوینت ئەو بارانەی سەدان ڕۆحی لەباوەشدا زەلیوە
چەپكە پڕشنگی كەلێنی هەوری زەمانە كەزیەت هەرچی ڕەنگە بەسەماوە لەهەمبەریا چەمیوە
شەنگە چناری باوەشی سەوزی چۆمی مەجیدخان ئاسمان بۆ ماچێكی شینی چاوی تۆ دانەویوە.
*ژانی خاك *
دانەبەردی زەوی دانی نەلەقیبوو هێشتا گابنەی پیرەزەوی پێی تەبەقی بوو هێشتا
زەوی پێخوێیە قوڕی خۆشە نەبووی پۆپۆ بوو ڕەشەبا كاری دڕی و كەللەڕەقی بوو هێشتا
شەوی ئەم شاخە كڕە و گیانی خەواڵووی پێدەشت چقڵی دژ ویستی لە دڵیان نەچەقیبوو هێشتا
ئەو دەمە ژوانی شنە و تیشكی ژیان بوو ئێرە قارچكی مێشكی مرۆڤ هەڵنەتەقیبوو هێشتا
# # دووكەڵە سواخە بەدەست ئێمە دەموچاوی هەتاو سەیرە بەوحاڵەوە بۆچی شەبەقی بوو هێشتا
بە ڕمی كەڵپە و چڕنووكی مرۆڤ گیانی زەوی هەموو توێ توێ بوو بەڵام هەر ڕەمەقی بوو هێشتا
زۆر بە مۆچڕك و تەزوو گیانی تەزی و جینگڵی دا كەچی كۆڵنجی لەشی هەر نەتەقیبوو هێشتا # #
دڵی خاك هێندی لەدەس ئێمە هەنیسك داوە هەڵدڕێ سینگ و بەرۆی خۆشی هەقی بوو هێشتا
+
نوشته شده در یکشنبه ده‌م مرداد 1389ساعت 2:41 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
(کەنی)
چەند غەزەل ئەسرینە مەودامان کەنی! تاکوو شەققەی گەرمی سەودامان کەنی؟!
ئەم شەقامانە هەموو هەستانە پێ تاکوو کەی دڵمان لەخەودامان کەنی!
چاوی خۆر سیس بوو ئەوەند ما چاوەڕێ عەیبە بەخوا هەر لەشەودامان کەنی!
دەمدەمان بین با بەعالەم ئاشکرا بەسیەتی ئیتر لە ڕوودامان کەنی!
دەنکە تۆزین پۆز دەمانبا بۆ سەران داگەڕێین چاکە بەرەو دامان کەنی!
هێندە ئاڵۆزین بەدەم دەردانەوە دەستی خەم کردی بە هەودامان کەنی!
بەسیە بادڵمان گرێدەین پێکەوە عالەم و ئادەم بەسەودامان کەنی!
قەت چرۆی زەردەم لەسەر لێوت نەدی هێندە بێ هەستی لەمن وا مانکەنی !
بالەیەک هاڵێن دڵ و دەست، بەرلەوەی داگرێ دیسانە خەودامان کەنی!
سەد شەوم گریان پەڵەی دا و دووری لێم چەند غەزەل ئەسرینە مەودامانە کەنی؟!
+
نوشته شده در شنبه نهم مرداد 1389ساعت 2:40 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
خوێنی ئەستێرە
لە دڵم ئەوشەوە خوێنی دڵی ئەستێرە تكا كە تكەی خوێن لەدڵی ئەو كەژە زەنوێرە تكا
مانگەشەو چاوی شەوارەن بەترووسكەی سووری ئەودڵۆپەی لە پەڕەی زەردی گوڵەستێرە تكا
كەچیا چۆكی لەژێر باری خەما نووشتاوە خوێن لەچاوی ئەوی تاڤگە و چەم و هەڵدێرە تكا
كەوتە ڕێ كاتێ لە كۆی نوورەوە بۆ باوەشی شەو سەد بەهار ڕۆحی ژیانی لەڕوو، تا ئێرە تكا
دەركەوت شەو لەدڵی شاخی شەپۆلی شەبەقێ خوێنی ئەستێرە لە پەلكی گوڵی شللێرە تكا
ڕاچەنی شاخ و دڵی كەیلی،برووسك پێكای شەو گزنگێ لەسەر ئەو تەقتەقە تاوێرە تكا
لەكەلی سووری برینی دڵەوە خۆر هەڵدێ بۆیە شەو خوێن لە دڵی ئاشقی ئەو شێرە تكا
دەشت و شاخانی لەیەكتر كە گرێ دا "كێوگەرد" ڕیزی شەودڵ وەكوو سەروای سەری ئەم شێعرە شكا.
+
نوشته شده در شنبه دوم مرداد 1389ساعت 2:14 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
* جێ پێ * خۆر بەسەر سینگی ساماڵا هەنگاوی نا و دوور كەوتەوە، ئەو ڕێچكەیەی پیاتێپەڕی بوو بە گوڵجاڕی ئەستێرە و كانیی زوڵاڵی كازیوە. ادامه مطلب
+
نوشته شده در سه شنبه بیست و نهم دی 1388ساعت 2:6 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
*شەبەقی ناز* کووچە چۆڵ و شەبەقی نازێ لە پەنجێرە تکا ئاسمان شەق بوو تکەی شەونمی ئەستێرە تکا
شەونمی واژە لەسەر کۆشی خەیاڵ بوونە شێعر کە تریفەی بزە لەو لێوە گوڵاودێرە تکا
وتم: ئەی شۆخی بەدەو بۆخەمی تۆ بوومە هەور وەرە ئەم تک تکی فرمێسکمە بژمێرە، تکا
ادامه مطلب
+
نوشته شده در جمعه سوم مهر 1388ساعت 17:13 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
*ئەویندارانە ژین، شێتانە مردن* دیمانەیەك لەگەڵ ئەمین گەردیگلانی ئامادە كردنی:سیامەند بەخت ئازەر
بەشی یەكەم
پ: بۆ دەسپێكی هەڤپەیڤینەكەمان پێم خۆشە بزانم بیر و ڕاتان سەبارەت بە شێعر چییە و داخۆ شێعر ئامڕازی دەربڕینە، دەربڕینی چی؟ یا وەكوو خۆتان دەڵێن: «شێعر تەوژمی ئەشقە دڕ بە كۆڕی ژان و خەم دەدا»؟ و: شێعر زمانی ڕۆحی مرۆڤە. هەستێكی سۆزاوی و شاراوەی ناخە كە بە شێوەیەكی كتوپڕ جاری وایە نەخوازراوانە لە زەین و زمانی شاعیر دا دەتەقێتەوە و هەڵدەڕژێتە سەر كاغەز. هەتا ئەو كاتەش دەتوانین ناوی شێعری لێ بنێین كە نووسەرەكەی خۆی هەڵنەگووشیبێ بۆنووسینەكەی و بەشێوەیەكی سروشتی زمانی شاعیری قەڵەشتبێتەوە و خۆی دەرباز كردبێ. هەڵبەت ئەوە بۆ كاتێكە كە شاعیر پاڵ و پشتێكی قایمی ئەزموون و زانیاری هەبێ و بیروزەینی بووبێتە ئینسایلكۆپیدیایەكی بەرین و بۆ هیچ وشە و زاراوە و دەستە واژە و پەندێك دانەمێنێ و ئەو ئەزموونانە بە شێوەیەكی خۆبزێو لە كاتی خۆیاندا هەڵقوڵێن. بۆیە دەتوانم بڵێم بەڵێ شێعر ئامڕازی دەربڕینە، دەربڕینی خەمە كەڵەكە بووەكانی ناخی مرۆڤ. ئەو خەم و ئازارانەی خوێن و ناخی شاعیریان كردۆتە هێلانە و بێ بەزییانە هەڵیدەچۆقێنن. بەمەرجێك شاعیرەكە خۆی لە كۆمەڵگای نەبان نەكا و هەموو تاكێكی كۆمەڵگاكەی بە لەتێكی ڕۆحی خۆی بزانێ. ئەگەر ئاوا بوو دیارە شێعرەكە هەڵگری پەیام و ئەشق و هیوای مرۆڤ دەبێ و دڕ بە خەمی كەڵەكە بووی ناخی خوێنەرەكەی دەدا و هەستی دەبزوێنێ و تێكەڵ ڕۆح و ژیانی دەبێ.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در پنجشنبه پانزدهم اسفند 1387ساعت 22:47 توسط
|
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
خؤر و لاولاو
پشیـله پشیله‌ی جوانی خاڵ خاڵ تووك نه‌رم و نۆڵی چاوكاڵ گوێ كورت و سمێڵ قیتی وریا و به هۆش و زیتی خۆشه میاوه میاوت جوانه بریقه‌ی چاوت به ڕۆژ هه‌تا ئێواران له‌بن دار‌و دیواران خۆت مات ده‌ده‌ی له مشكان له جووجه‌ڵه‌ی مریشكان دایم خه‌ریكی ڕاوی سمێڵ قیتی فێڵاوی بۆ داگرتني ئه‌م كتێبه لێره کرته بكه
+
نوشته شده در سه شنبه یکم بهمن 1387ساعت 8:29 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
ته‌پڵی ئاور
(کۆمه‌ڵێ چیرۆکی بیانی)
وه‌رگێڕانی؛ ئه‌مین گه‌ردیگلانی
ئه‌م په‌ڕتووکه له ساڵی 2005دا بڵاوکراوه‌ته‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌ك ئیمڕۆ پێداویستیی ناسین و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی بیانی، یان به زاراوه په‌سندتره‌كه‌ی، ئه‌ده‌بی جیهانی له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی كه‌ره‌سه‌كانی پێوه‌ندی و باوبوونی تێكه‌لآوی كولتووری و كه‌وتنه سه‌ر زاری ده‌سته‌واژه‌ی گوندی جیهانی و گفتگۆی شارستانییه‌ته‌كان ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زێتر ده‌بێته ئه‌سڵێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر و نیازێكی ده‌ستاو به‌جێی ئه‌ده‌بیاتی گه‌لان. داهێنانی ئه‌ده‌بی خۆماڵی، جیا له خه‌سڵه‌تی پێوه‌ندیی نێوان ده‌قی ئه‌ده‌بیات، به بێ‌شاره‌زا بوون له ئه‌ده‌بی بیانی ئه‌گه‌ر كارێكی نامومكینیش نه‌بێت لانی كه‌م هه‌وڵێكی نه‌زۆك و ناسه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و كه‌ڵكی داهێنانی له‌م ده‌سته كه له پاشه‌كه‌وت و ده‌سكه‌وتی ئه‌ده‌بی جیهانی بێ‌به‌ش و بێ‌به‌ری بێت كه‌م مه‌ودا و كورت خایه‌نه. له‌بۆیه ئه‌ده‌بی كوردی كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا و به تایبه‌تی پاش ڕاپه‌ڕینی مه‌زنی كوردستانی باشوور، پشووی هاته‌وه سه‌رخۆ و ڕێگای بۆ خۆش بوو كار بكات و سڵ نه‌كات، ده‌شێ ئاگای له‌م پێداویستییه گرینگه بێت و بۆ به‌جێ‌هێنانی ئه‌م ئه‌ركه ئه‌سته‌مه و پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه به‌رچاوه له سه‌ر ده‌ستی بزاڤی وه‌رگێڕان و خوێندنه‌وه و ناسین و پیداچوونه‌وه‌ی شوێنه‌واری ئه‌ده‌بی جیهانی ئه‌و خه‌ونه‌ی كه هه‌ر ئه‌ده‌بێكی خه‌مخۆری مرۆڤ به گشتی و خه‌ڵكانی كۆمه‌ڵگای خۆی به‌تایبه‌ت ده‌یبینێ وه‌دی بێنێ: خه‌ونی یه‌كگرتنه‌وه‌ی مرۆڤانی گۆی زه‌وی له سه‌ر ده‌ستی ئازادی و به‌رامبه‌ری و خۆشه‌ویستی و مرۆڤایه‌تی، ئه‌و خه‌ونه‌ی كه نالی سه‌دوپه‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ مرۆڤی ده‌ڤه‌ری خۆی و سه‌رله‌به‌ری جیهان ده‌یگێڕێته‌وه: به‌عزه ئینسانێ هه‌یه خه‌م قووتییه/ من خه‌می خۆم و خه‌می عاله‌م ده‌خۆم گه‌رچی ئه‌م بزاڤه وه‌رگێڕانه‌ی كه هه‌نووكه له كوردستاندا هه‌یه له ئاست و ئه‌ندازه‌ی دڵخوازدا نییه و مۆته‌كه‌ی زۆری و بۆری و شه‌وه‌ی نابه‌رپرسایه‌تی و جندۆكه‌ی نه‌زانی و نه‌زۆكی خۆیان لێ مات داوین و ده‌وره‌یان داوین و بۆسه‌یان بۆ ناوینه‌ته‌وه و ددانمان لێ چیڕ ده‌كه‌نه‌وه كه مه‌یدانی وه‌رگێڕانی كوردیمان لێ داگیر بكه‌ن، به‌لآم دیسان هه‌ندێ قه‌ڵه‌می دڵسۆز و ده‌سپاك و مێشك‌پڕ و چاوكراوه له ناوه‌ندی مه‌یدانه‌كه‌دا ماون و دنه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ده‌ن كه ماندوویی نه‌ناس بن و كاری پتر بكه‌ن و هه‌وڵی ئازایانه بده‌ن و كۆڵ نه‌ده‌ن و گۆڕه‌پانی خۆ تاقیكردنه‌وه چۆڵ نه‌كه‌ن. وه‌رگێڕان ئیمڕۆ له حوكمی كاری دیپلۆماسی ئه‌ده‌بیاتی كوردی دایه و گه‌ر له ئه‌ركی به‌دیهێنانی ئه‌م پێوه‌ندییه كولتوورییه‌دا سه‌رنه‌كه‌وین نه جیهان له خه‌ون و خولیای ئه‌ده‌بیی خۆمان ده‌گه‌یه‌نین، نه خۆمان له ئاوات و ئاره‌زووی ئه‌ده‌بیی گه‌لانی دنیا تێده‌گه‌ین. جه‌وهه‌ری ئه‌ده‌ب و سروشتی داهێنانی ئه‌ده‌بی به چه‌شنێكه كه ده‌شێ ده‌ستاوده‌ست ولآتانی جیهان بگه‌ڕێ تا هه‌ر ده‌ڤه‌رێك و ده‌سكه‌وتی خۆی لێ‌هه‌ڵێنجێ. با شه‌رمی وه‌لآمی ئه‌م پرسیاره نه‌مانكوژێ كه ئێمه، گه‌لی كورد و ڕۆشنبیرانی كورد، تا چه‌نده له‌م جه‌وهه‌ره‌ی ئه‌ده‌ب گه‌یشتووین و به‌م چاوه‌وه له ئه‌ده‌ب ده‌ڕوانین. من به‌ش به حاڵی خۆم پێم وایه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی كولتووری كوردی چاوی به ده‌قی شانۆیی و شێعره‌كانی شكسپێر به زمانی كوردی هه‌ڵنه‌یات ده‌بێ هه‌میشه گومانیش له‌وه بكات كه نالی و خانی و مه‌وله‌وی و گۆران و شێركۆـ شی باش خوێندۆته‌وه و باشیان لێ تێگه‌یشتووه. خوێندنه‌وه‌ی نالی و شكسپێر پێكه‌وه به زمانی كوردی ئه‌و ساته پیرۆزه‌یه كه من به ئومێدی ئه‌و چركه‌ساته دڵ به ژیانی ئه‌ده‌بیم خۆش ده‌كه‌م و هه‌وڵی وه‌ده‌سهێنانی ده‌ده‌م. كۆمه‌ڵه چیرۆكی «ته‌پڵی ئاور» كه به قه‌ڵه‌می وه‌رگێڕی كارامه و كوردی‌زان كاك «ئه‌مین گه‌ردیگلانی» وه‌رگێڕدراوه، هه‌وڵێكه له پێناوی ئه‌و باسوخواسانه‌ی هێنامانه ئاراوه و هیوادارم كه‌ڵێنێكی كتێبخانه‌ی كوردی پێ پڕ بێته‌وه. عه‌بدولخالق یه‌عقووبی ـ بۆكان پووشپه‌ڕی 1384 ـ جولای 2005 بۆ وه‌ررگرتني سه‌رجه‌مي ئه‌و كتێبه لێره كرته بكه
+
نوشته شده در دوشنبه سی ام دی 1387ساعت 12:30 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
دیسان له‌و شه‌قامانه‌وه
نوسینی؛ بێژه‌ن نه‌جدی
وه‌رگێڕانی؛ ئه‌مین گه‌ردیگلانی
ئه‌م په‌ڕتووکه له‌ساڵی 2006دا له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی ئاراسه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه
![]() وته‌یه‌ك بیژه‌ن نه‌جدی چیرۆكنووسی ناسراوی فارس له چیرۆك‌نووسین و شێعر هۆنینه‌وه‌دا پڕكار و پشوودرێژ بوو، به‌لآم له بلآوكردنه‌وه‌دا زۆر كه‌مته‌رخه‌م بوو. ئه‌و هه‌ر ئه‌و ده چیرۆكه بلآوكراوه‌ی كتێبی (ئه‌و پڵینگانه‌ی پێ‌به‌پێی من هه‌لآتوون)ی به‌س بوو كه ئه‌ده‌بیاتی فارس شانازیی پێوه بكات و ڕێزی بۆ دانێ. بیژه‌ن نه‌جدی چیرۆكنووسێكی وردبین و ناسك‌خه‌یاڵه و شێوازی تایبه‌ت به خۆی له چیرۆكدا هه‌یه. هه‌ر ئه‌م شێوه نووسین و خه‌یاڵه شێعراوییه‌كانی بووه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌س بده‌مه وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه به‌نرخه‌ی به ناوی (دیسان له‌و شه‌قامانه‌وه). به‌و هیوایه‌ی توانیبێتم چیرۆكی نه‌جدی به خوێنه‌ری كورد بناسێنم. دڵنیاشم هه‌ركه‌سێ چیرۆكی بیژه‌ن نه‌جدی بخوێنێته‌وه، تا هه‌تایه ده‌بێته ئاشق و لایه‌نگری ئه‌و شێواز و زمانه نوێیه‌ی چیرۆك. بیژه‌ن نه‌جدی ساڵی 1940 له دایك بووه و ساڵی 1996 كۆچی دوایی كرد. وه‌رگێڕ بۆ وه‌ررگرتني سه‌رجه‌مي ئه‌و كتێبه لێره كرته بكه
+
نوشته شده در دوشنبه سی ام دی 1387ساعت 12:29 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
مه‌رگه‌خه‌ون دیسان بۆ هاوڕێی خۆشه‌ویستم: محه‌ممه‌دئه‌مین شاسه‌نه‌م شه‌و ره‌گی داده‌كوتێ زامی به‌یان سۆڵه‌ی دێ به هه‌نیسكی سڕه‌وه سێبه‌ری شاخ بۆڵه‌ی دێ؛ كه‌ڵپه‌یه‌ك كاسه سه‌ری ئاوه‌زی داده‌كورۆژێ كه‌چی جه‌سته‌ی له‌قی ئه‌و داوه‌ڵه كرمۆڵه‌ی دێ، چه‌تری داخێكی هه‌ناسه‌ی ته‌مه‌نی هه‌ڵداوه و سه‌ری به‌رداوه‌ته‌وه و ئاوری بزه‌ی كۆڵه‌ی دێ. له به‌ری باخی وته‌ی مه‌ستی ده‌مانكا پاراو قه‌ولی زۆر داوینێ ئه‌و سواره كڕ و زۆڵه‌ی دێ: شار و دێ داده‌گرێ بۆنی هه‌ناسه‌ی رسكان خۆری ژین دێت و شنه‌ی ئه‌و قژ و برژۆڵه‌ی دێ؛ رووپه‌ڕی سنگی له به‌ر رێژنه بزه‌ی هیواتان راده‌خا، كاتێ گڕی ئه‌شق و ژیان شۆڵه‌ی دێ! ره‌شه‌با دێت و له به‌ر پێی گوڵی خوێن داچێنن پایه‌نازی دڵ و چاوتان بكه‌ن، ئه‌و خۆڵه‌ی دێ! قوڕی هه‌ر كوێیه گوتم، زوو له گلێنه‌ی هه‌ڵسوون چاوی روونتان ده‌بێ، بۆ دیتنی ئه‌و رۆڵه‌ی دێ. o ره‌وه‌یه‌ك تاژیی به دووی سێبه‌ری خۆیدا هێنا و هاته سه‌ر مێشك و دڵی له‌ت له‌ت و پڕپۆڵه‌ی دێ په‌تی دووكه‌ڵ له ملی شاری ده‌خا و، بۆنی مه‌رگ ده‌گرێ ئه‌وكی هه‌موو ئه‌م باخ و چیا و دۆڵه‌ی دێ. تا ئه‌به‌د مێژوو له گوێیدا ده‌بێ قیژه و زیڕه شه‌و، تكه‌ی خوێنی مناڵانه له بابۆڵه‌ی دێ. جاڕی ئیشتیای چه‌ره‌خۆران له په‌ڵه‌ش ده‌رچوو، كه‌چی ره‌نج به‌بای بێ به‌شی مه، قۆڕه له ریخۆڵه‌ی دێ. گولله ره‌گ داده‌كوتێ و خۆری به‌یان هه‌ڵنایه شه‌و ره‌گی داده‌كوتێ و زامی ژیان سۆڵه‌ی دێ. زستانی 1381 ـ بۆكان
بۆ وه‌ررگرتني سه‌رجه‌مي ئه‌و كتێبه لێره كرته بكه
+
نوشته شده در دوشنبه سی ام دی 1387ساعت 12:26 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
شه‌وه‌ژانی ئه‌ستێره يه‌ك رێبوار بۆ هاوڕێم: محه‌ممه‌د ئه‌مین شاسه‌نه‌م
نایه‌ڵێ ژانی ژیان، تاوێ له دنیا وه‌حه‌سێم چاوه‌ڕێی سێبه‌ری مه‌رگم كه له بنیا وه‌حه‌سێم من له دووی ژوانی مه‌رگ وا شه‌كه‌ت و ئاواره‌م دێم له نێو باوه‌شی ئارام و ئه‌منیا وه‌حه‌سێم دڵ هه‌موو پڕ له رقن، بۆیه له ژین بێزارم دێم و باكم نیه، به‌ڵكوو ته‌ك و ته‌نیا وه‌حه‌سێم دووره ئاسۆگی ئه‌وین و شه‌به‌قم لێ بزره هه‌ر ده‌ڕۆم، تا له هه‌واری دڵی ونیا وه‌حه‌سێم رێگه رژد و هه‌ڵه‌ته، لێمی بڕی هێز و بڕست ماومه‌وه، رێ ببڕم، بێمه‌وه من، یا وه‌حه‌سێم؟! چاوه‌بڕكێنه له گه‌ڵ رۆحم ئه‌كا شۆخی مه‌رگ تاوه‌كوو بچم و له زه‌نوێری به‌ژنیا وه‌حه‌سێم شه‌رته قه‌ت ده‌س له به‌رۆی گه‌رم و گوڕی هه‌ڵنه‌گرم با له پاوانی دڵی سه‌وز و مه‌زنیا وه‌حه‌سێم
بۆ وه‌ررگرتني سه‌رجه‌مي ئه‌و كتێبه لێره كرته بكه
+
نوشته شده در دوشنبه سی ام دی 1387ساعت 12:25 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
تاپۆي وه‌رزێكي سه‌وز دڵم خنكا له نێو گێژاوی خه‌مدا بۆ به‌جێت هێشتم؟ روحت بردم، له‌شی سه‌ردم به جێ‌ما بۆ به‌جێت هێشتم؟ بزه‌ی مانگه شه‌ویش تۆرا له هۆده‌ی سه‌رد و تاریكم له نێو ئه‌م گۆڕه‌دا جه‌سته‌م پڕووكا، بۆ به‌جێت هێشتم؟ له ژێر هه‌نگاوی شه‌وبادا گه‌ڵای ویشك كه خشپه‌ی دێ ده‌له‌رزم، داده‌خورپێ دڵ، له‌گه‌ڵیا، بۆ به‌جێت هێشتم؟ له‌ترپه‌ی پێت ده‌چێ وا شه‌و ده‌هاتی ده‌ست له ئه‌ستۆم كه‌ی دڵم ته‌نگه ـ گوڵم ـ ئه‌مشه‌و به ته‌نیا بۆ به‌جێت هێشتم؟ گوڵم، بێ تۆ له‌شی سه‌رده‌م وه‌كوو بابرده‌ڵه و پووشه كه باهۆزی مه‌رگ دێ رۆژێ ده‌مبا بۆ به‌جێت هێشتم؟
خه‌زه‌ڵوه‌ری 1371 هه‌تاوی بۆ وه‌ررگرتني سه‌رجه‌مي ئه‌و كتێبه لێره كرته بكه
+
نوشته شده در دوشنبه سی ام دی 1387ساعت 12:22 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
دیمانه‌یه‌ك له گه‌ڵ ئه‌مین گه‌ردیگلانی ئاماده كردنی: جه‌ماڵ نه‌جاڕی (بۆكان) بۆ یه‌كه‌م پرسیار تكایه بفه‌رموون شیعری ئه‌مڕۆ چ شیعرێكه و ئێوه شیعری ئه‌مڕۆ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ شیعر زمانی سه‌رده‌می خۆیه‌تی، هاواری زه‌وی و دار و گیا و به‌رد و شاخ و مرۆڤ و ته‌واوی بێ گیان و گیان له‌به‌رانه له ده‌ست جه‌بری زه‌مان. شیعری ئه‌مڕۆ ئه‌و شیعره زه‌لیل و قوڕبه‌سه‌ر و كه‌له‌لایه نییه بكڕووزێته‌وه و فرمێسك هه‌ڵوه‌رێنێ و سوجده و كڕنۆش بۆ چاو و برۆ و خه‌ت و خاڵان به‌رێ و بڵیندگۆیه‌ك بێ بۆ ده‌ربڕینی زه‌لاله‌ت و بێ ده‌سه‌ڵاتی و له گیانه‌ڵڵادا بوونی شاعیره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی‌یان پێیدا بێ و لایه‌كی لێ بكه‌نه‌وه و ئاخێكی بۆ هه‌ڵكێشن و له گه‌ڵی بگرین. شیعری ئه‌مڕۆ برووسكه‌یه، ئاوێنه‌ی ڕاستییه‌كانی ژیانه، ده‌نگدانه‌وه و زایه‌ڵه‌ی ڕووخان و شكانی مرۆڤی سه‌رده‌مه، سه‌مای ئاواته‌كانیانه، سه‌مای برین و خوێن و ئاره‌ق و شادی و خه‌مه‌كانیانه. سه‌مای كاته، ڕه‌شبه‌ڵه‌كی وشه گه‌لێكی زیندووه، شیعری ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ملانی هه‌موو وشه‌یه‌ك ده‌بێ و سنوور بۆ زمان دانانێ، وشه‌ی جوان و وشه‌ی ناحه‌ز له شیعری ئه‌مڕۆدا وه‌كوو یه‌ك وان و هه‌موو وشه‌یه‌ك ده‌توانێ ڕیساله‌تی خۆی له دنیای ماناكانی خۆیدا ئاوێته‌ی ڕۆحی شیعر بكات و هه‌ست به بوونی خۆی بكا. ادامه مطلب
+
نوشته شده در دوشنبه سی ام دی 1387ساعت 12:11 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
شێعر، راز و ئاوات و ئامانجێكی ون و ئاشكرایه ئاماده‌كردنی هادی حه‌بیبی (هاوڕێ) پێشه‌كی فرووغ فه‌ڕوخزاد له وتووێژێكدا ده‌ڵێ: من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه نیم، به شێعر، كلاسیك و نوێ بگوترێ. ئه‌وه‌ی كه له شێعردا گرینگه ئه‌مڕۆیی بوونی شێعره. ئه‌وه ژیانی دوێنێی مرۆڤ له گه‌ڵ ئه‌مڕۆیه‌تی كه شێعری دوێنێ و ئه‌مڕۆ له یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه، به‌م چه‌شنه له غه‌زه‌لێكدا ده‌كرێ مه‌به‌ست‌گه‌لێك بگوترێ، كه ئه‌مڕۆیی بێ و شێعرێكی زۆر تازه‌ش بێ، كه‌وابوو ئه‌وه‌ی گرینگه، مانا و ناوه‌رۆكی شێعره، نه‌ك فۆڕم وقاڵب. ئه‌خه‌وان سالسیش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه ده‌كرێ شاعیر له قاڵبی چامه و غه‌زه‌لدا، شێعرێ بڵێ و ئه‌مڕۆیی و تازه‌ش بێ. له روانگه‌ی ئه‌خه‌وانه‌وه قاڵبی شێعری بۆ كه‌سانێ گرینگه كه هه‌موو شتێكیان قاڵبییه. مه‌به‌ستم له‌م ئاماژانه، ئه‌وه بوو كه بڵێم غه‌زه‌ل ئێستاش هه‌ر زیندووه و زیندوو ده‌مێنێ و به‌م زووانه قسه‌ی لێ نابڕێ. وا نییه كه هه‌ر نووسراوه‌یه‌ك به غه‌زه‌ل بكوترێ، كۆن بێ. ئه‌مڕۆ له ئه‌ده‌بی فارس و كورددا شه‌پۆلێكی تازه‌گه‌ری له غه‌زه‌لدا زۆر به‌رچاوه. له فارسه‌كاندا سیمین بێهبه‌هانی و قه‌زوه و قه‌یسه‌ر ئه‌مین‌پوور و به‌همه‌نی و... غه‌زه‌ل به شێوه‌یه‌كی تازه و ئه‌وڕۆیی ده‌نووسنه‌وه. له ئه‌ده‌بی كوردیشدا من به ڕای خۆم ئه‌و تازه‌گه‌رییه له زۆربه‌ی غه‌زه‌له‌كانی «ئه‌مین گه‌ردیگلانی» و هێندێك له غه‌زه‌له‌كانی «ئاسۆ» و «بۆران»دا به‌رچاوه. شاعیرانێكی دیكه‌ش به‌م شێوه‌یه خه‌ریكی تازه‌گه‌رین له غه‌زه‌لدا كه عه‌زیز ناسری و ره‌سووڵ سوڵتانی و ئه‌مجه‌د وه‌یسی و... ده‌توانین ناو به‌رین. كه‌وابوو هه‌ر نووسراوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ره‌نگ و بۆنی ئه‌مڕۆیی به‌سه‌ره‌وه بێ له جێی خۆیدا جێی رێزه، چونكه شێعر و هونه‌ر به گشتی گڕنه‌یه‌كه بۆ پێشڕه‌وتی كۆمه‌ڵگه و هونه‌رمه‌ندی راسته‌قینه ئه‌و كه‌سه‌یه كه ژان و ره‌نجی زه‌مانه‌ی خۆی له شێعر و هونه‌ره‌كه‌یدا ره‌نگ بداته‌وه و ره‌نگ و به‌رامه‌یه‌كی تازه‌ی پێ‌بدا. به بۆنه‌ی ئه‌م تازه‌گه‌رییه له غه‌زه‌لدا وتووێژێكی تایبه‌تیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مین گه‌ردیگلانی پێك‌هێناوه و هێندێك له‌و باره‌وه وه‌ده‌نگی دێنینادامه مطلب
+
نوشته شده در دوشنبه سی ام دی 1387ساعت 12:10 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
شیعر ته‌قینه‌وه‌ی وشه‌یه له زماندا
دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مین گه‌ردیگلانی ئاماده كردنی: مادیح عه‌له‌وی‌جانی و جه‌هانگیر كه‌سنه‌زانی
* سه‌ره‌تا داواتان لێ‌ده‌كه‌ین خۆتان به خوێنه‌رانی ڤه‌ژین بناسێنن! * من ساڵی 1349 له ئاوایی گه‌ردیگلان سه‌ربه شاری سه‌قز له بنه‌ماڵه‌یه‌كی جووتیار له‌دایك بووم. خوێندنی سه‌ره‌تاییم له‌وگونده ده‌ست‌پێكرد و هه‌تا پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تاییم خوێند و ماوه‌یه‌ك به‌هۆی نه‌بوونی مامۆستای قوتابخانه و هه‌روه‌ها گرفتاری و كار و شوانی نه‌متوانی له‌وه زیاتر بخوێنم. ساڵی 1362 ماڵمان چووه شاری بۆكان و له‌وێش ناردیانم بۆ شاگرد خه‌یاتی. هه‌موو ساڵێكیش هه‌ر له به‌هاره‌وه هه‌تا پایز ده‌چووینه كووره‌خانه، زستانانه‌ش خه‌یاتی. ادامه مطلب
+
نوشته شده در دوشنبه سی ام دی 1387ساعت 12:8 توسط
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
ترووسكه‌ی ڕه‌سه‌نی زمان له قه‌ڵه‌می مامۆستا مــــه‌لا عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌دیاندا زمانی كوردی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به درێژایی مێژوو له ژێر زه‌بروزه‌نگی بێگاناندا بووه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێك هه‌ل و مه‌ودای گه‌شانه‌وه‌ی پێ نه‌داوه و ته‌نانه‌ت هه‌تا ئه‌و جێیه‌ی بۆیان كرابێ بۆ تاواندنه‌وه و سڕینه‌وه‌شی هه‌وڵیان داوه و ده‌یان پیلان و ده‌هۆیان بۆ داڕشتووه، به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه له ڕه‌وت و گه‌شانه‌وه نه‌كه‌وتووه و هه‌ر زمانێكی دیكه بوایه به جێی ئه‌و، ئێستا ئاسه‌واری نه‌مابوو. ئه‌مڕۆش ئه‌گه‌رچی زمانی كوردی تا ڕاده‌یه‌ك له بره‌ودایه و كتێب و گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی پێ بڵاو ده‌كرێته‌وه و چه‌ن كه‌ناڵی ته‌له‌ویزیۆنیشی هه‌یه، به‌ڵام زیاتر له هه‌موو كاتێ كه‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه و ئاوا بڕواته پێشێ به ده‌ستی خۆمان ته‌ور له ڕیشه‌ی ده‌ده‌ین و له نێوی ده‌به‌ین. به داخه‌وه زۆربه‌ی نووسه‌ران و ئه‌دیبانی ئه‌مڕۆی كورد له‌گه‌ڵ زمانه‌كه‌ی خۆیان نامۆن و بۆ دۆزینه‌وه‌ی وشه‌یه‌كی په‌تیی كوردی و داتاشینی وشه حه‌فتا كه‌ل‌وكون ده‌پشكنن و هه‌ر كه‌س به كه‌یفی خۆی وشه و ده‌سته‌واژه داده‌تاشێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به لایانه‌وه گرینگ نییه و هه‌ر به خه‌یاڵیشیاندا نایه ڕێزمانه رێزمان سه‌رچاوه‌ی زمانه و هه‌ر زمانێك ڕێزمانی تایبه‌ت به خۆی نه‌بێ و پێڕه‌وی له‌و ڕێزمانه نه‌كرێ تێدا ده‌چێ. ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی ملوێنان وشه‌ی په‌تی و تایبه‌ت به خۆشی بێ. بۆ وێنه زمانی فارسی ده‌توانین بڵێین هه‌شتا له سه‌دی وشه‌كانی، عه‌ره‌بی و زمانه‌كانی دیكه‌یه، به‌ڵام چونكه خاوه‌نی ڕێزمانێكی تایبه‌ت به خۆیه‌تی ئێستا یه‌كێ له زمانه ده‌وڵه‌مه‌ند و زیندووه‌كانی جیهانه. ادامه مطلب
+
نوشته شده در دوشنبه سی ام دی 1387ساعت 12:7 توسط
|
|||||
|
|||||